کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

ئامادە بوونی نوێنەرەنی دژی کرێکاری کۆماری ئیسلامی لە کۆبوونەوەی سازمانی جیهانی کار دەبێ ڕیسوا بکرێت

 

سەدو یازدەهەمین کۆبوونەوەی ساڵانەی” سازمانی جیهانی کار(ilo)” لە رۆژرکانی ٥ تا ١٦ی ژوئێنی ساڵی ٢٠٢٣ لە مقەڕی ئەم سازمانە لە ژنێڤ بەڕێوەدەچێت. پێکهاتەی بەشداران لە کۆبوونەوەی سازمانی جیهانی کار، بە پێی ناسنامەی ئەم ناوەندە بریتین لە: نوێنەرانی کرێکاران، وێنەرانی خاوەنکاران و نوێنەرانی دەوڵەتەکان. ئەم شێوازەی دیاریکردنی بەشداران لەو بۆبوونەوەیەدا پێی دەڵێن بەناو” سێ لایەنە گەرایی.” لەم پێکهاتەیەدا بەهۆی ئەوەی کە نەێنەرانی کرێکاران لەبەرانبەر نوێنەرانی خاوەنکاران و دەوڵەتەکاندا بەردەوام کەمینەن، لە باشترین حاڵەتدا واتە بە ئامادە بوونی نوێنەرانی ڕاستەقینەش، کرێکاران بەکردەوە هیچ کارێکیان پێ ناکرێت.
بەڵام سەبارەت بە ئێران بابەتەکە لەو ئاستەشدا نییە. لێرەدا ئەو کەسانەی کە وەک نوێنەری کرێکاران لەم ئیجلاسەدا بەشدارن، نەک هەر نوێنەرانی کرێکاران نین، بەڵکو خۆیان بەشێک لە دەزگای سەرکوتی کرێکارانن. لەنێو ئەواندا مانگرتن شکێنی حیرفەیی، تێکدەرانی تەشەکولە سەربەخۆ کرێکاریەکان و پڕووکاتۆرەکان لە ڕیزی ناڕەزایەتی کرێکاراندا دەکرێ ببیندرێن.
سەبارەت بە پێکهاتەی هەیئەتی ئێرانی بەشدار لەم کۆبوونەوەیەدا تا ئێستا هیچ زانیارییەک بڵاو نەکراوەتە. بەڵام ئەو کەسانەی کە هەموو ساڵێک کۆماری ئیسلامی لەم کۆبوونەوەیەدا نوێنەرایەتی دەکەن، بەگشتی پەروەندەیەکی قەبەیان لە پێشێل کردنی بەڵێنامەکانی پەسندکراوی ئەم سازمانە و داسەپاندنی قەراردادی کۆیلە ئاسادا لەبن هەنگەڵدایە. بەشداران لەم کۆنفڕانسەدا نەک نوێنەرانی کرێکاران، بەڵکو بەشێک لە شەریکەکانی ڕژیم و خاوەنکارانی ئێرانن. ئەوان هۆکاری سەرەکین لە داسەپاندنی حەقدەستی چەند بەرابەر لەژێر هێڵی هەژاری بەسەر کرێکارانی ئێراندا لە” شۆڕای باڵای کار.” لەگەڵ ئەوەی ڕێکخراوە کرێکاریە جیهانیەکان، چەندین جار کۆماری ئیسلامییان سەبارەت بەو گوشارانەی کە خستویەتە سەر کرێکاران، مەحکوم کردوە، بەڵام لە بەرانبەردا سازمانی جیهانی کار بەبێ لەبەرچاو گرتنی ئەم ناڕەزایەتیە نێونەتەوییانە، بە ڕەواڵی هەموو ساڵێک کۆمەڵێک کەسی حکومەتی لەگەڵ ژمارەیەک خاوەنکاری سەرمایەدار و چەند کەس لە خانەی کارگەر و ئەندامانی ڕێکخراوەکانی دیکەی سەربە ڕژیم بە ناوی نوێنەری کرێکاران لە کۆبوونەوەکەدا قەبوڵ دەکات.
بەڵام سەدو یازدەهەمین کۆبوونەوەی سازمانی جیهانی بۆ چینی کرێکاری ئێران لە چ بارودۆخێکدا بەڕێوەدەچێت؟ لانیکەمی حقوقی کرێکاران ٥ بەرابەر لەژێر هێڵی هەژاریدایە و لە هەمان حاڵدا دڵەڕاوکێی لەدەستدانی کار و بێبەش بوون لەم مانگانەیەش خەوی ئاسودەی لە چاوی ئەوان زڕاندوە. ئەم حەقدەستە کەمەش لە کاتی خۆیدا نادرێت. بە ملیۆن کرێکار بەبێ بەهرەمەند بوون لە هیچ چەشنە مافێک بێکارن و بە داخرانی بەردەوامی ناوەندەکانی بەرهەمهێنان و خزمەتگوزاری، ڕۆژانە بە ژمارەیانەوە زیاد دەبێت. ئاستی ئیمنی و بێهداشتی کار زۆر لەخوارەوەیە و ڕەچاو نەکرانی ئیستانداردە ئیمنیەکان لە کارگا پیشەسازی و ساختمانیەکاندا ڕۆژانە کرێکاران دەکات بە گەروی مەرگدا. لەپاڵ گشت ئەمانەدا ڕێگای سازماندەهی کرێکارانیان بۆ دیفاع لە مافەکانیان گرتوە. ئەو کرێکارانەی کە ڕێکخراوی سەربەخۆیان دروست کردوە، بەرەڕووی بەدوادا چوون و گرتن و زیندان دەبنەوە. کرێکاران و مامۆستایانی پێشڕەو و ئەندامانی ئەم ڕێکخراوانە یان زیندانی دەکرێن و یان لەسەر کار دەردەکرێن. لەگەڵ ئەو کرێکارانە کە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوەدەبەن بەرخوردی پۆلیسی و قەزایی دەکرێت. هەڵاواردنی بێنیهایەت نا مرۆڤانە لەدژی کرێکارانی ئەفغانستانی ڕەچاو دەکرێت، بە ملیۆن منداڵی کار چوونەتە نێو بازاڕی کاری ئێرانەوە و بە نامرۆڤانە ترین شێوە دەچەوسێندرێنەوە. ئایا کۆبوونەوەی ساڵانەی سازمانی جیهانی کار ئاوڕێک لەم بابەتانە ئەداتەوە؟ ئایا هێندێک سزای تایبەت لەدژی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بەم پێشێلکاریە ئاشکرایانە لەم کۆبوونەوەیەدا دیاری دەکرێت، یان چاوپۆشی لە هەموو ئەم بێمافیانە دەکرێت و کۆماری ئیسلامی بەوپەڕی ڕیزەوە لە ئاستی سەرەوەی کۆمیتە و ناوەندە ئیجراییەکانیدا دادەنێت؟
چینی کرێکاری ئێران ناتوانێ چاوەڕێی بەدوادا چوونی ئیجرایی قەولنامەکانی سازمانی جیهانی کار لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە بێت. بۆ دابین کردنی مافە پێشێل کراوەکانی، تەنیا دەتوانێ پشت بە هێزی خۆی و هاوپشتی چینایەتی ڕێکخراوە جیهانیە کرێکاریەکان لە دەرەوەی بازنەی مەسخەرەی سێ لایەنە گەرایی ببەستێت. لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردودا بینیومانە کە وێڕای سەرجەم مەحدودیەتەکان و ئەو گوشارانەی کە باسکران، ناڕەزایەتی کرێکاران لە ئێران لەباری چۆنایەتی و چەندایەتیەوە گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە. ساڵی ڕابردو شاهیدی بەسەدان ناڕەزایەتی کرێکاری لە هەموو بەشەکانی پیشەسازی و خزمەتگوزاری و دەوڵەتیدا بووین. ئاشکرایە کە تەنیا خەباتی چینایەتی کرێکارانە کە دەتوانێ دەوڵەتەکان و خاوەنکاران و ناوەندەکانی وەک ڕێکخراوی جیهانی کار وادار بە پاشەکشە بکات لە بوارەکانی پێشێل کرانی مافەکانی کرێکاراندا. لەعەینی حاڵدا تا ئەو جێگایەی کە بۆ ئێران هەڵدەگەڕیتەوە، ڕێسوا کردنی حوزوری نوێنەرانی دژی کرێکاری کۆماری ئیسلامی لەم کۆبوونەوەیەدا، ئەرکێکە کە بە تایبەت دەکەوێتە سەر شانی هەڵسوڕاوان و پێشڕەوان و داکۆکی کارانی چینی کرێکار لە دەرەوەی وڵات. ئەو ١٠ ڕۆژەی کە ئەم کۆبوونەوەی تێدا لە ئارادایە، دەتوانێ ببێتە دەرفەتێک بۆ بە ئاکام گەیاندنی ئەم ئەرکە.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-

داماویی و بێدەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ئاست ژنانی ئازادپۆش

-

بۆ یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی ئەنفال

-

بەهەموو هێزەوە دژ بە شەر ئەنگێزان؛ پێویستی ئاپارتایدی یەهوودی و ئاپارتایدی شیعە بە شەڕ، ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

هێرشی سپای پاسداران بۆ سەر ئیسرائیل: شەرمەزارکردنی شەڕخوازی هەردوولا

-

نوێژی بێ ڕەونەقی هەینی تاران، گەندەڵکار پاداشتیش وەردەگرێت

-