کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ئاشکرابوونی جەنایەتەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلام یلە زیندانی دەستگردی ئیسفەهان

ئاشکرابوونی جەنایەتەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە زیندانی دەستگردی

ڕاپۆرتە نوێیەکانی ناو بەندیخانەی دەستگردی ئیسفەهان، پەردە لەسەر بەڕێوەچوونی شێوازی جیاوازی ئەشکەنجە و توندوتیژیی ڕێکخراو دژ بە بەندکراوان و بەتایبەت بەندکراوانی سیاسی و ئەمنی لادەدەن.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەرپرسان و هێزەکانی پاراستنی زیندانەکە لە بەندە تاکەکەسییەکاندا، بە بچووکترین بیانوو بەندکراوان بە باتۆم بە توندی بریندار دەکەن و دەست و قاچیان بە ستوونەکانی نێو ڕێڕەوەکانەوە دەبەستن. بەپێی زانیارییەکان، لە چەندین حاڵەتدا توندیی ئەم لێدان و ئەشکەنجانە بووەتە هۆی شکانی ئێسک، خوێنڕێژیی و تەنانەت گیانلەدەستدانی بەندکراوان لە ژێر ئەشکەجەدا، کە دواتر بەرپرسانی زیندان بە ڕێکخستنێکی ساختە هۆکاری مردنەکەیان وەک تێکهەڵچوونەکانی نێوان بەندکراوەکان تۆمار کردووە.