ڕۆژی ٢١ی سێپتا‌مبر، به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ٣١ی خه‌رمانان، ڕۆژی جیهانیی ئاشتییه. وه‌ك ڕه‌واڵی هه‌موو ساڵێ، زه‌نگی ئاشتی، ڕۆژی ٢١ی سێپتا‌مبر له باره‌گای ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له نیۆیۆرك، لێده‌درێ. ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ساڵی ١٩٨١، ڕۆژی ٢١ی سێپتامبری ڕۆژی جیهانی ئاشتی ڕاگه‌یاند و له ساڵی ١٩٨٢ه‌وه به‌ره‌و ئه‌ملا ئه‌م ڕۆژه، له‌ژێر هه‌ر ئه‌و ناوه، له ڕۆژمێره جۆراوجۆره‌كاندا تۆمار كرا. هه‌موو ساڵێ هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌م ڕۆژه‌ش له‌ناو ئه‌م ڕێكخراوه‌دا، به‌رز ڕاده‌گیرێ. به‌ڵام گاڵته‌ی ڕۆژگار ئه‌وه‌یه كه كه‌سانێك كه ڕۆژی جیهانیی ئاشتی له‌ناو ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا به‌رز ڕاده‌گرن، له هه‌مان حاڵ‌دا، خۆیان داگیرسێنهرانی شه‌ڕ و هۆكاری ئاواره بوون و هه‌ژاری و توندوتیژین له ئاست جیهاندا. ئه‌وان له حاڵێكدا له‌و ڕۆژه‌دا باس له ئاشتی ده‌كه‌ن كه به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌ده‌ن، قه‌یرانه ئابووریه‌كانی خۆیان به په‌ره‌پێدانی كێبه‌ركێی جیهانی بڕه‌وێنن و ئه‌نباره‌كانی خۆیان ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر، له چه‌كی كوشتاری به‌كۆمه‌ڵ پڕ بكه‌ن و له ژێر سێبه‌ری شه‌ڕ و یان خۆفی شه‌ڕ، درێژه به ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان ده‌ده‌ن.
هاتنی ڕۆژی جیهانیی ئاشتی له حاڵێكدایه كه به‌هۆی شه‌ڕ و توندوتیژی و تیرۆر، هه‌ژاری و ئاواره‌یی و دیكتاتۆری، گه‌لێك برینی قووڵ له جه‌سته‌ی مرۆڤایه‌تی دراوه. ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له شه‌ڕی ئیمپریالیستی، ناوچه‌یی و نیابه‌تیدا ده‌سووتێ. له ئێستادا بێجگه‌له تیرۆریسمی ئیسلامی كه هیچ حه‌د و سنوورێك ناناسێ، ١٤ وڵاتی جیهان ڕاسته‌وخۆ خه‌ریكی شه‌ڕ و تێكههڵچوونن. شه‌ڕ له سووریه سه‌دان هه‌زار كه‌سی كوشتووه، چه‌ند به‌رابه‌ری ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی كه‌م ئه‌ندام كردووه و ١٠ ملیۆن ئاوه‌ره‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. ئه‌رته‌شی فاشیستی توركییه له سێ پارچه‌ی كوردستاندا خه‌ریكی سه‌ركوتی خه‌باتی عادڵانه‌ی خه‌ڵكی كورده. له یه‌مه‌ن ته‌نیا به‌هۆی بۆمبارانی عه‌ره‌بستانی سعوودی، له ساڵی ٢٠١٥ه‌وه به‌ره‌و ئه‌ملا، نزیك به ٢٠ هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی ئاسایی كوژراون و ده‌یان هه‌زار كه‌سیش بریندار و كه‌م ئه‌ندام بوون كه زۆربه‌یان منداڵن. به پێی ڕاپۆرتی كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ، له ساڵی ٢٠١٩دا، دوو هه‌زار و ٨١٧ كه‌سی مه‌ده‌نی له ئه‌فغانستان كوژراون و ٧ هه‌زار و ٩٥٥ كه‌سی مه‌ده‌نیی دیكه‌ش بریندار بوون و نزیك به نیوه‌ی ئه‌م قوربانیانه‌ش، منداڵانن. لیستی ناوه‌نده شه‌ڕلێدراوه‌كانی جیهان دوور و درێژتر له‌وه‌یه كه له‌م وتاره‌دا بگونجێ.
هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌ڕ، قاتی و نه‌خۆشی و ئاواره‌یی، به‌رۆكی قاڕه‌ی هه‌میشه‌ی برسیی ئه‌فریقا، به‌رنادا. ڕۆژی جیهانیی ئاشتی له حاڵێكدا به‌ڕێوه‌ده‌چێ كه به‌هۆی شه‌ڕ و توندوتیژی و هه‌ژاری و نائه‌منی، ٦٥ ملیۆن كه‌س ماڵ و حاڵیان جێ هێشتووه و ئاواره بوون. له زۆربه‌ی شوێنه‌كانی جیهان، سه‌ره‌تایی ترین مافی ئینسان، به توندترین شێوه پێشێل ده‌كرێ. براوه‌ی خه‌ڵاتی جیهانیی ئاشتی، هۆكار و پاساوكهری وه‌حشیانه‌ترین كوشتار و سڕینه‌وه‌ی قه‌وم و ئایینه‌كانه له میانمار. كار ده‌گاته جێیه‌ك كه له ناو ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا و له ساڵوه‌گه‌ڕی ڕۆژی جیهانی ئاشتیدا، دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا، ده‌هۆڵی شه‌ڕ ده‌كوتێت و هه‌ڕه‌شه‌ی نابوودی له وڵاتێك، به هه‌موو خه‌ڵكه‌كه‌یه‌وه، ده‌كات. توندوتیژی دژبه ژنان، منداڵ ئازاری، وێران كردنی ژینگه، هێستاش له زۆر شوێنی جیهان، بێداد ده‌كات.
زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌مڕۆ له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا كۆده‌بنه‌وه و زه‌نگی ئاشتی له حزووریاندا لێده‌درێ، ڕێكخه‌رانی ئه‌رته‌شی پڕچه‌ك كرا‌و، به‌رهه‌مهێنه‌ر و پارێزه‌ری چه‌كی كوشتاری به‌كۆمه‌ڵ، دامه‌زرێنه‌رانی زیندان و ئه‌شكه‌نجه‌خانه و سێداره، پێشێلكه‌رانی مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی مرۆڤ، هۆكاری چه‌وسانه‌وه‌ی منداڵان، سه‌رده‌سته‌ی مافیاكانی سه‌روه‌ت و هێز، تاوانبارانی سه‌ره‌كیی گشت ئازاره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانن. ئه‌وان پارێزه‌ری نیزامێكن كه حاسڵی ڕه‌نج و كاری چه‌ندین ملیارد مرۆڤ هه‌ڵده‌مژێت و له ناو ئاگر و خوێندا، به قیمه‌تی زه‌وت كردنی ئه‌منییه‌ت و مافی ژیانی هه‌ر ئه‌م مرۆڤانه، ڕێگای خۆی خۆش ده‌كات. ئه‌وان پارێزه‌ری نیزامێكن كه له‌به‌ر قازانج په‌ره‌ستیی خۆی، نه به مرۆڤ و نه به ژینگه‌ی مرۆڤه‌كان ڕۆحم ناكات. له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه كه‌سانێكی وه‌ك دۆناڵد ترامپن كه ته‌نانه‌ت به قه‌رارداده فۆرماڵهكانی پاراستنی ژینگه‌ی مرۆڤیش، پێبه‌ند نین.
له وه‌ها باروودۆخێكدا، مرۆڤایه‌تیی، ته‌نیا دوو ڕێگای له‌به‌رده‌مه. یان ملكه‌چی چاره‌نووسێك ده‌بێ كه ئه‌وان بۆیان دیاری كردووه، كه ئه‌گه‌ر وا بێت، سه‌ره‌نجام گشت پێشكه‌وتن و كلتوور و هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانی مرۆڤ نابوود ده‌بێت و له باشترین حاڵه‌تدا، هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر مرۆڤێك زیندوو مابێت، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ربه‌ریه‌تی هه‌زاره‌كانی پێشوو. یان كۆمه‌ڵگا له‌م سه‌رده‌مه دژواره تێپه‌ڕ ده‌بێت و به‌ره‌و جیهانێكی به‌دوور له شه‌ڕ و توندوتیژی، نوقمی ئازادی و خۆشبژێوی و یه‌كسانی، و له یه‌ك كه‌لامدا به‌ره‌و جیهانی سۆسیالیسم هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێ. جیهانێك كه تێیدا گشت هه‌ڵاواردنی ئابووری، ڕه‌گه‌زی، نه‌ته‌وه‌یی، نه‌ژادی، كه هۆكاری شه‌ڕ و توندوتیژین، هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه. واته كۆمه‌ڵگایه‌ك كه تێیدا به‌ربڵاوترین ئازادییه تاكه‌كه‌سی و سیاسیه‌كان دابین ده‌كرێ. كۆمه‌ڵگایه‌ك كه كۆنه‌په‌رستی و دواكه‌وتوویی كلتووری، ده‌سپێرێته مۆزه‌خانه‌كانی مێژوو و باروودۆخێك ده‌خوڵقێنێ كه تێیدا “گه‌شه‌ی ئازادی هه‌ر مرۆڤێك، مه‌رجی گه‌شه‌ی ئازادیی هه‌مووان بێت“.
به‌ڵام وه‌ها كۆمه‌ڵگایه‌ك، خۆی له‌خۆیه‌وه وه‌دی نایه. ناته‌بایی و قه‌یرانه ناوخۆییه‌كانی ئه‌م نیزامه، چه‌وسانه‌وه و شه‌ڕ و هه‌ژاری، به شێوه‌ی ئۆتۆماتیك، له‌ناوچوونی ئه‌م سیسته‌مه‌ی لێناكه‌وێته‌وه. ئه‌م گۆڕانكاریه چاره‌نووس سازه پێویستی به وشیاری، ڕێكخراو و ڕێبه‌ری، به خه‌باتی ئامانجداری كرێكاران، به ئه‌وانه‌ی وا هیچ قازانجێكیان له درێژه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی زاڵ به‌سه‌ر ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا نییه، به چالاكیی هاوبه‌ش و هاوپشتیی هه‌موو ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه مه‌ترسیه‌كانی ئه‌م نیزامه ژیانیان به‌ره‌و نابوودی ده‌بات، هه‌یه. له ڕاستیدا، ئاشتی جیهانی له شه‌ڕسالاران چاوه‌ڕوان ناكرێت. پێویسته به هێزی خۆمان، له‌پێناو وه‌دی هێنانی ئاشتیی ڕاسته‌قینه، ده‌ست له‌ناو ده‌ستی یه‌ك خه‌ین.