ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی مانگی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی بە ناوی “عەبدوڵڵا مەهجوور” تەمەن ٥٥ ساڵ و خەڵکی گوندی “مەلقەرەنی” سەر بە شاری سەقز، پاش ٧٠ ڕۆژ دەسبەسەرکران بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی لە زیندانی ئیتلاعاتیی شاری سنە ئازاد کرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو لەو ماوەی دەستبەسەر بوونیدا لە مافی “چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە” و” دەسپێراگەییشتن بە پارێزەر” بێبەش کرابوو. ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ، ئەو هاووڵاتییە بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە دەسبەسەر و بەمەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە زیندانەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارە کرابوو.