کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ئازادی کاتیی دوو هاووڵاتی بە دانانی بارمتەی قورس

ئازادی کاتیی دوو هاووڵاتی بە دانانی بارمتەی قورس 1

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، دوو هاووڵاتی خەڵکی شارەکانی مەهاباد و سەقز پاش چەندین مانگ دەستبەسەرکرانیان، بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەیەکی کاتیی ئازاد کراون.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، هاووڵاتییەک بە ناویئەنوەر مەولوودیخەڵکی گوندیخێرئابادی بانە، ڕێکەوتی 15ی ڕەشەممەی 1404ی هەتاوی، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و پاش زیاتر لە چوار مانگ دەستبەسەرکرانیان، ڕێکەوتی 22ی پووشپەڕی 1405، بە دانانی بارمتەی 15 ملیاردی، بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کراوە. هەروەها هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی شاری سەقز بە ناویهوشیار شەعبانیڕێکەوتی 20ی بەفرانباری 1404ی هەتاوی و هاوکات لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی خەڵک دژ بە دەسەڵاتی جەنایەتکاری کۆماری ئیسلامی، لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و پاش زیاتر لە پێنج مانگ دەستبەسەرکران، بە دانانی بارمتەی قورس تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگای ڕژیم لە سەر ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵی، ئازاد کراوە.