ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی مانگی جۆزه‌ردان، چالاكێكی كرێكاری شاری سنه به‌ناوی “ئێقباڵ شه‌بانی” بازڕه‌سی سه‌ندیگای خه‌بازانی ئه‌و شاره به دانانی وه‌سیقه‌ی ٥٠٠ ملیۆن تمه‌نی له زیندان ئازاد كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئێقباڵ شه‌بانی” ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ له كاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵی باوكی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه ڕاگوێزرابوو. شایانی باسه كه به‌ندكرانی ئه‌و چالاكه كرێكاریه چه‌ند ڕۆژ پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ٩ چالاكی كرێكاری و مه‌ده‌نی دیكه‌ی شاری سنه كه به مه‌به‌ستی چاوپێكه‌وتن سه‌ردانی ماڵی باوكی هه‌میشه زیندوو “هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی”یان كردبوو، ڕوویدا.