ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی مانگی جۆزه‌ردان، چالاكێكی كرێكاری خه‌ڵكی شاری سنه به ناوی “كه‌ماڵ كه‌ریمی” به دانانی وه‌سیقه‌ی ٥٠٠ ملیۆن تمه‌نی له زیندانی ئه‌و شاره ئازاد كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “كه‌ماڵ كه‌ریمی” له ڕێكه‌وتی ٢٧ی گوڵانی ئه‌مساڵ هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له چالاكانی كرێكاری و مه‌ده‌نی شاری سنه كه به مه‌به‌ستی چاوپێكه‌وتن سه‌ردانی ماڵی باوكی هه‌میشه زیندوو “هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی”یان كردبوو، ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون. جێگای ئاماژه‌یه كه “خه‌بات مه‌حموودی” ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی جۆزه‌ردان به دانانی وه‌سیقه‌ی یه‌ك ملیارد تمه‌نی ئازاد كرا و هه‌روه‌ها “سیروان مه‌حموودی” هه‌مان ڕۆژ كه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا پاش چه‌ند كاتژمێر ئازاد كرابوو.