ڕۆژی یەکشەممە، ٢٨ی ڕەشەمە، “موختار ئەسەدی” چالاکی سێنفیی مامۆستایان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی قۆناغەکانی دادڕەسی لە زیندانی سنە ئازاد کرا.
ئەم چالاکە سێنفییە ڕۆژی سێشەممە ١٦ی ڕەشەمە بە بێ بەڵگەی یاسایی لە ماڵەکەی خۆیدا و لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا و پاش تەواوبوونی لێپرسینەوە بۆ زیندانی سنە ڕاگوێزرا .تاکوو ئێستا لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئهو تۆمەتانهی خراونهته پاڵ دۆسیهكهی ناوبراودا زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.