ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی جۆزه‌ردان، سێ چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی سنه به‌ناوه‌كانی “حه‌بیبۆڵڵا كه‌ریمی”، “شادمان عه‌بدی” و “عه‌بدۆڵڵا خه‌یرئابادی” به دانانی وه‌سیقه و به شێوه‌ی كاتی له زیندان ئازاد كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و سێ چالاكه كرێكارییه ڕۆژی ٢٧ی مانگی گوڵان سه‌ردانی ماڵی باوكی “هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا”یان كردبوو كه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه هێرش كرایه سه‌ریان و به بێڕێزی و لێدانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران. شایانی باسه كه چالاكانی كرێكاری به‌ندكراو پاش لێپرسینه‌وه له ئیداره‌ی ئیتلاعات ڕاگوێزی زیندانی ناوندی سنه كرابوون و هێشتا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌كه‌یان له‌به‌رده‌ستدا نییه.