رۆژی ڕابردوو، دوو بەندکراو بە ناوەکانی “ئەحمەد ڕەزا حائری” و “نێزهەت میرزایی” لە زیندانەکانی لاکانی ڕەشت و قزلحساری کەرەج ئازاد کران.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، “ئەحمەد ڕەزا حائری” ساڵی 1402ی هەتاوی رەوانەی زیندانی ئێڤین کرا و پاش چەندین مانگ ماننەوە لەو زیندانە، بۆ زیندانی قزلحساری کەرەج ڕاگوێزراوەتەوە و پاش ماوەیەکی زۆر مانەوە لە دۆخێکی قەزایی ناڕووندا، لە ئەنجامدا ساڵی 1403ی هەتاوی لە لایەن دادگای ئینقیلابی تارانەوە حوکمی زیندانی بەسەردا سەپێندرا. لە لایەکی دیکەوە “نێزهەت میرزایی” کە رۆژی دووشەممە 16ی خەرمانان، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتەی قورس و تا کاتی کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی دادگای ڕژیم لە سەو ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی، ئازاد کراوە.
