“ئاره‌ش سادقی” به‌ندكراوی سیاسی زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج دوای تێپه‌ركردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی، ڕۆژی شه‌ممه ١١ی گوڵان له به‌ندیخانه‌ی ئه‌م شاره ئازادكرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئاره‌ش سادقی” چالاكی سیاسی و خوێندكاری ده‌ركراوی زانكۆی “عه‌لامه ته‌باته‌بایی” له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌ی “گولرۆخ ئیرایی” ڕۆژی ١٥ی خه‌رمانانی ١٣٩٣ی هه‌تاوی له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم به تۆمه‌تی “ئیجتیماع و ته‌بانی” و “ته‌وهین به موقه‌ده‌سات و ڕێبه‌ری” سه‌رجه‌م به ٢١ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوون. شایانی باسه كه ناوبراو پاش تپێه‌ڕاندنی پتر له ٥ ساڵ له زیندان، دوێنێ ئازادكرا.