به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا پێنج بەندکراوی سیاسی خەڵکی شاری بۆکان له زیندانی ئەمشارە ئازاد کراون.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، پێنج به‌ندكراو به‌ناوه‌كانی “سەعید کاکایی، ئەنوەر مام عەزیزی، ئیسماعیل سانیار، مستەفا قادر زەینەب و ناسر خاتەمی” کە لە زیندانی ناوەنیی شاری بۆکان ڕاگیرابوون، بەر لێبوردنی نەورۆزی کەوتون و ئازاد کراون. شایانی باسه، ئه‌م كه‌سانه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی زیندانی بۆكان كراون. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، “هێمن مام قادر”، له کۆتاییه‌كانی بەهاری ٩٧ (٢٠١٧) لە شاری بانە دەستبەسەر و لەلایەن دادگای ڕژیم له‌شاری سەقز بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاركانی ڕژیم” به ٥ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو. ناوبراو پاییزی ساڵی ڕابردوو گوازرابوویەوە بۆ زیندانی شاری بۆکان.