به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، له ماوه‌ی یه‌ك دوو ڕۆژی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتیی به‌ندكراو له زیندانی ئیلام به ناوه‌كانی “ئه‌میرحسێن یوسفی و مه‌جید مۆرادی” به‌ر له ته‌واوبوونی ماوه‌ی حوكمه‌كه‌یان له زیندان ئازاد كران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “ئه‌میرحسێن یوسفی” مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری پاره‌كه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” له لایه‌ن دادگای شاری ئیلام به شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا و كۆتاییه‌كانی مانگی سه‌رماوه‌ز به‌مه‌به‌ستی ته‌حه‌مۆلی حوكمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئه‌مشاره كرا. شایانی باسه، ناوبراو پێشتری له ڕێكه‌وتی ١٧ی گه‌لاوێژ به هه‌مان تۆمه‌ت ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی شه‌ممه ٦ی ڕه‌زبه‌ر، به‌قه‌راری وه‌سیقه‌ی ١٠٠ ملیۆن تمه‌نی له زیندان ئازاد كرابوو. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، به‌ندكراوێكی دیكه به ناوی “مه‌جید مۆرادی” له لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ڕژیم له شاری تاران به تۆمه‌تی “هه‌وڵدان له‌دژی ئه‌منییه‌تی میللی”، “كۆبوونه‌وه و ته‌بانی”، “سه‌رپێچی كردن له فه‌رمانی مه‌ئمووران” و “تێكدانی ئاسایشی گشتیی” به ٧ ساڵ زیندانی ته‌عزیری، ٧٥ زه‌ربه شه‌لاق، ٢ ساڵ دوورخرانه‌وه، دوو ساڵ بێبه‌شبوون له چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تی و میدیایی و هه‌روه‌ها دوو ساڵ قه‌ده‌غه چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی له وڵات، مه‌حكووم كراوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ناوبراو له ئه‌نجامی ڕووداوی “گولستان حه‌وت” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.