کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادبوونی بەندکراوێكی سیاسی له‌ زیندانی سنە

ئازادبوونی بەندکراوی سیاسی له‌ زیندانی سنە 1

“فەردین مەولوودی” تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی سنە کە پاییزی ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر و بە تۆمەتی “فیلم هەڵگرتن لە شوێنە سەربازی و قەدەغە کراوەکان” سزای بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، ڕۆژی شەممە ٢٥ی پووشپەڕ دوای تەواوبوونی سزاکەی لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کراوە.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هه‌تاوی دەستبەسەر و دواتر لەلایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی سنە بە سەرۆکایەتیی دادوەر “حوسێن سەعیدی” بە تۆمەتی فیلم هەڵگرتن لە شوێنە سەربازی و قەدەغە کراوەکان سزای ٥ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە و سزای ٣ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی پێشووتریشی خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.