ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، به‌هۆی ڕوودانی ته‌قینه‌وه له هێڵی گواستنه‌وه‌ی گاز له نزیكی گوندی “یامباختینۆ” له كۆماری “چواشستان”ی ڕووسیه، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هێڵی گواستنه‌وه‌ی گازه له قوتبی شوماله‌وه گاز هه‌نارده‌ی خاكی ئۆكراین ده‌كات و له‌وێشه‌وه بۆ ئۆرووپا ده‌گوازرێته‌وه. به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌منی ڕووسیه هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه هێشتا ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و باره‌وه ده‌ستیپێكردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی شه‌ڕی ئۆكراین و ڕووسیه و سه‌پاندنی گه‌مارۆی سه‌خت به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته، چه‌ندین جار هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی گاز بۆ ئۆرووپا به هۆكاری نادیار ته‌قیوه‌ته‌وه.