ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی مانگی خه‌رمانان، له‌به‌ر نه‌بوونی ئیمه‌نی له شوێن و كاتی كاركردن دا، ٧ كرێكار له شاره‌كانی، “ڕوودباری جنووب”، “فه‌ردیس”، “ئه‌راك” و” یه‌زد” تووشی ڕووداوی كار بوون و به‌و هۆیه‌وه پێنج كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا و دوو كرێكاریش بریندار بوون .
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سێ كرێكاری چاڵ هه‌ڵكه‌ن كه كه‌سێكیان خه‌ڵكی وڵاتی ئه‌فغانستان بووه له گوندێكی سه‌ر به ناوچه‌ی ڕوودباری جنووب له كاتی كار كردن دا بریندار ده‌بن و به‌و هۆیه‌وه دوو كرێكار گیانیان له ده‌ست داوه و كرێكارێكیش به سه‌ختی بریندار بووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه له شاری فه‌ردیس كرێكارێكی بینا سازی له ته‌به‌قه‌ی چواره‌می بینایه‌كی نیمه كاره‌وه ده‌كه‌وێته خوار و گیان له‌ده‌ست ئه‌دات، هه‌روه‌ها له شاری ئهراكیش كرێكارێكی ٣٧ ساڵ ته‌مه‌ن له كاتی كاركردن له بیرێكی ئاودا به‌هۆی به‌رق گرتوویی گیان له ده‌ست ئه‌دات و به‌هۆی كه‌وتنی كه‌ره‌سته‌یه‌كی قورس له گاودارییهك له “ئیبراهیم ئاباد”ی سه‌ر به “میانكووهی مێهریز” به سه‌ر دوو كرێكاری ئه‌و گاوداریه به سه‌ختی بریندار بوون كه به هۆی سه‌ختی به‌رینه‌وه كرێكارێكیان له كاتی گواستنه‌وه بۆ ناوه‌ندی درمانی گیان له‌ده‌ست ئه‌دات.