ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ئاكامی بارینی به‌خوڕی باران و هه‌ستانی لافاو و رۆچوونی زه‌وی له پاكستان، لانیكه‌م ٢٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
میدیاكانی پاكستان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، له ماوه‌ی ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه بارانێكی به‌لێزمه شاری كراچی ناوه‌ندی ویلایه‌تی سێندی گرتووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه زه‌وی له‌م ناوچانه ڕۆچووه و زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆری به‌دواوه بووه. شایانی باسه، به‌هۆی ئه‌م بارانه به‌خوڕه‌وه كاره‌با و هێڵەکانی ته‌له‌فۆن پچڕاون و ستونه‌كانی كاره‌با داڕووخان و ١٢ كه‌س به‌هۆی به‌ركه‌وتنیان به ته‌زووی ستونه كارهباییهكانیشهوه بوونه‌ته قوربانی. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه له ویلایه‌تی “هایبه‌ر پاختونخوا” له باكووری رۆژئاوای پاكستانیش به‌هۆی هه‌ستانی لافاو، رۆچوونی زه‌وی و داڕوخانی میچی خانووه‌كانه‌وه، ١٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٢٢ كه‌سی دیكه‌یش برینداربوون.