به‌هۆی ئه‌و زریان و لافاوه كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ڕووی له وڵاتی نیوزله‌ند دا كردووه، تا ئێستا چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و به هه‌زاران كه‌س ماڵ و حاڵیان به‌جێ هێشتووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی زریانی “گابرییه‌ل” و هاتنی لافاو و ڕۆچوونی زه‌وی له وڵاتی نیوزله‌ند تا ئێستا چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و زیانێكی زۆر به كه‌شاوه‌رزی و ژێرخانی ئابووری ئه‌و وڵاته گه‌یشتووه، هه‌روه‌ها هاتنی لافاو هه‌زاران كه‌سی له ماڵه‌كانیان ئاواره كردووه، پرده‌كانی ڕووخاندووه و به سه‌دان ئاژه‌ڵی له‌ناو بردووه.