کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

داواکاریی تاران بۆ ڕادەستکردنی حیزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان

داواکاریی تاران بۆ ڕادەستکردنی حیزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەپێی ڕاپۆرتەکان، کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژانی ڕابردوودا داوای فەرمیی لە حکوومەتی عێراق کردووە بۆ ڕادەستکردن یان دەرکردنی ئەندامان، ڕێبەران و بنەماڵەکانی حیزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، ئەم داواکارییە لە ڕێگەی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانەوە بۆ باڵیۆزی عێراق لە تاران ڕادەست کراوە و تێیدا داوای پێداچوونەوە بە ڕێککەوتنەکانی کە سەبارەت بە چاودێریی چالاکییەکانی ئەو حیزبانە پێشووی نێوان بەغدا و تاران کراوە.