لێژنه‌ی پاراستنی ڕۆژنامه‌نوسان ڕایگه‌یاند، كه له ده‌ستپێكی شه‌ری نیوان حه‌ماس و ئیسراییل دا، به‌لانیكه‌م ٢٢ ڕۆژنامه‌وان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئەم لیژنەیە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە لە نێو ئەو ڕۆژنامەنووسانەی به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل گیانیان له‌ده‌ست داوه، ١٨ کەسیان فەلەستینی و ٣ کەسی دیكه‌یان ئیسرائیلی و یەکێکیان لوبنانی بووه. هه‌روه‌ها باس لەوە کراوە کە ١٥ كه‌س لەو ڕۆژنامه‌وانانه لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل و دوو کەسیان لە هێرشەکانی حەماس بۆ سه‌ر باشووری ئیسرائیل كوژراوان و هەشت ڕۆژنامەوانیش بریندار و سێ ڕۆژنامەنووس بێسەروشوێن کراون. جێگایی ئاماژه‌یه كه شه‌وی ڕابردوو لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە 29 کەس کوژران و له ٧ی ئۆکتۆبەرەوە تا به ئه‌مڕۆش چوار هه‌زار و ١٣٧ کەس لە غەززە کوژراون کە هه‌زرا و ٦٦١ کەسیان منداڵ بوون.