ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی مانگی به‌فرانبار، ئه‌رته‌شی ڕووسیه به مووشه‌ك هێرشی كرده سه‌ر شاری “دنیپڕۆ” له ئۆكراین و به‌هۆیه‌وه ٢٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئۆكراین، مووشه‌كه‌كانی ڕووسیه شۆقه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له شاری “دنیپڕۆ”ی كردۆته ئامانج و به‌هۆیه‌وه ٢٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٤٠ كه‌س بێسه‌روشوێنن و زیاتر له ٧٠ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون. جێگای ئاماژه‌یه كه له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ئه‌رته‌شی ڕووسیه له ڕێگه‌ی به‌كرێگیراوانی گرووپی “واگنێره‌وه” هه‌وڵی كونتڕۆڵكردنی شاره‌كانی “سۆلدار” و “باخمووت”ی داوه به‌ڵام تا ئێستا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.