ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی جه‌ڕوسه‌قیل به‌سه‌ر كرێكارانی شاغڵ له پڕۆژه‌یه‌ك له ئه‌یاله‌تی “ماهاراشترا”ی هندووستان، ٢٠ كه‌س گیانیان له ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری ڕۆیته‌رز، جه‌ڕۆسه‌قیلێك به‌سه‌ر كرێكارانی شاغڵ له پڕۆژه‌یه‌كی سازكردنی پرد له ئه‌یاله‌تی “ماهاراشترا” كه‌وتووه و ٢٠ كرێكار گیانیان له ده‌ستداوه. “نارندرا مودی” سه‌رۆك وه‌زیرانی هندووستان ئه‌و ڕووداوه‌ی كاره‌سات ناوبرد و فه‌رمانی به پێدانی غه‌رامه به بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان دا. بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیرانی هندووستان له كاتێك دایه كه وڵاتی هندووستان یه‌ك له‌و وڵا‌تانه‌یه كه زۆرترین ئاماری قوربانیانی ڕووداوی كاری تێدا تۆمار ده‌كرێت و كرێكاران له هه‌ر جۆره ئیمكاناتێكی بێهداشتی و ڕیفاهی بێبه‌شن.