به‌هۆی بارینی لێژمه‌ی باران له ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه ١٣ و ١٤ی گه‌لاوێژ له وڵاتانی چین و ئۆسلۆواكی، به لانیكه‌م ١٣ كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و سه‌دان كه‌س ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه بوون.
به‌وته‌ی پۆلیسی ئۆسلۆواكی، به‌هۆی بارینی بارانی به‌خۆڕ و ڕۆچوونی زه‌وی سێ كه‌س كه دووانیان گه‌شتیاری بیانی و به‌كێكیان ژنێكی به‌ساڵاچووه گیانیان له ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها به‌هۆی لێژمه‌ی باران له وڵاتی چین، لافاو شه‌قام و كۆڵانه‌كانی شاری پێكه‌نی گرتۆته‌وه و تا به ئێستا ١٠ كه‌س گیانیان ل ده‌ست داوه و به سه‌دان كه‌س ماڵ و حاڵیان به‌جێ هێشتووه.