به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی مانگی خاكه‌لێوه، كرێكارێك به ناوی “جه‌ماڵ ئه‌حمه‌دیان” خه‌ڵكی گوندی “دێگورجی” سه‌ر به شاری شنۆ پاش ده ڕۆژ مانه‌وه له ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كانی ئه‌و شاره گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه، “جه‌ماڵ ئه‌حمه‌دیان” كه كرێكارێكی بیناسازی بووه به‌هۆی هه‌ڵاوسان و نه‌بوونی هه‌لی كار له شاری شنۆ، ده‌چێته هه‌رێمی كوردستان و له‌وێ بۆ ماوه‌یه‌ك سه‌رقاڵی كرێكاری ده‌بێت كه به‌هۆی خراپی جێگای مانه‌وه‌ی و سه‌رما بردوویی بار ته‌ندرووستی تێك ده‌چێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شاری شنۆ، دواتر به‌هۆی ناجێگیربوونی باری ته‌ندرووستی پاش ١٠ ڕۆژ مانه‌وه له ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كانی ئه‌و شاره گیانی له‌ده‌ست داوه. جێگای ئاماژه‌یه ناوبراو خێزاندار و باوكی دوو منداڵه