ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی مانگی خاكه‌لێوه، به‌هۆی بارینی بارانی به‌خۆڕ و هاتنی لافاو له شارستانی جیرۆفتی سه‌ر به ئوستانی كرمان سێ هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بارانێكی به‌خۆڕ له ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه ده‌ستی پێكردووه و ڕۆژی پێنجشه‌ممه ته‌واوی شه‌قام و كۆڵانه‌كانی شار پڕ بوو له سێڵاو و پاش چه‌ند كاتژمێر به‌ندئاوی سه‌ر چۆمی ئه‌و شاره شكا و ئۆتۆمبێلێكی له‌گه‌ڵ خۆی برد و هه‌ر سێ سه‌رنشینه‌كه‌ی گیانیان له‌ده‌ستدا. به‌وته‌ی به‌رپرسانی سیتادی قه‌یرانی جیرۆفت، ٧٣٠ بنه‌ماڵه‌ی دانیشتووی ناوچه‌ی “ئیسماعیلیه” به‌هۆی هاتنی لافاوه له مه‌ترسی دان و پێویستیان به یارمه‌تی ته‌واوی داموده‌زگا ده‌وڵه‌تیه‌كانه.