به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دوو شه‌ممه ١٧ی مانگی گوڵان، دایه “سه‌عدیه غه‌فاری” دایكی پێشمه‌رگه‌ی گیانبه‌ختكردووی كۆمه‌ڵه “سیامه‌ك زه‌فه‌ری” له نه‌خۆشخانه‌ی كه‌وسه‌ری سنه گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، دایه “سه‌عدیه غه‌فاری” به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه و له ته‌مه‌نی ٨١ ساڵی دا له نه‌خۆشخانه‌ی كه‌وسه‌ری سنه گیانی له‌ده‌ست داوه و ته‌رمه‌كه‌ی به‌یانی سێشه‌ممه ١٩ی مانگی گوڵان به به‌شداری دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له قه‌تعه‌ی ٨ی گۆڕستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی به خاك سپێردرا. كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران وێڕای سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی دایه “سه‌عدیه غه‌فاری” هیوای سه‌رساغی بۆ بنه‌ماڵه و كه‌س و كاری ده‌خوازێت.