له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی ورمێ به‌ناوی “ئه‌بووبه‌كر سه‌عیدزاده” ناسراو به “هه‌ژار” پاش ئازادی له زیندان به شێوه‌ی گوماناوی گیانی له ده‌ستدا.
لە خۆپیشاندانه‌كانی سێ مانگی ڕابردووی خەڵکی کوردستان و ئێران پاش گیانبه‌ختكردنی “مه‌هسا ئه‌مینی”، چه‌ندین ناڕازی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران و كوردستان به شێوه‌یه‌كی گوماناوی گیانیان به‌ختكردووه و دوایین كه‌سیان لاوێكی خه‌ڵكی ورمێ به‌ناوی “ئه‌بووبه‌كر سه‌عیدزاده”یه كه پاش ئازادی له گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات گیانی له‌ده‌ست داوه و پێشتریش چه‌ندین ڕاپۆرت سه‌باره‌ت به ده‌رمانخواردكردنی به‌ندكراوان بڵاوكرابۆوه كه ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا.