کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی به‌ندكراوێكی دیكه‌ به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ له‌ زیندانی ورمێ

گیان له‌ده‌ستدانی به‌ندكراوێكی دیكه‌ له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ له‌ زیندانی

به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی مهاباد به‌ ناوی “په‌یمان گه‌ڵوانی” پاش ١٤ ڕۆژ ئه‌شكه‌نجه له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٨ی پووشپه‌ڕ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی خومه‌ینی گیانی به‌خت كرد.

“په‌یمان گه‌ڵوانی” ته‌مه‌ن ٢٤ و دانیشتووی شاری مهاباد حه‌وت مانگ له‌وه‌پێش هاوسه‌رگیری كردبوو، به‌ڵام ڕۆژی ٤ی پووشپه‌ڕ به‌ شێوه‌ی دڕندانه له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ گوازرایه‌وه‌. ناوبراو له‌ ماوه‌ی ١٤ ڕۆژ به‌ندكرانی دا به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا. ڕۆژی ١٤ی پووشپه‌ڕ به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندرووستی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی خومه‌ینی گوازرایه‌وه‌ و ڕۆژی ١٨ی پووشپه‌ڕ، ئیداره‌ی ئیتلاعات به‌ بنه‌ماڵه‌كه‌یان ڕاگه‌یاند كه‌ “په‌یمان” به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ به‌رزایی گیانی له‌ ده‌ست داوه‌.