کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی ١٨١ كه‌س به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ له‌ كوره‌ی جنووبی

گیانله‌ده‌ستدانی ١٨١ كه‌س به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ له‌ كوره‌ی

به‌یانی یه‌كشه‌ممه‌ ٨ی به‌فرانبار، فڕۆكه‌یه‌كی موسافیربه‌ری له‌ كوره‌ی جنووبی كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، ١٨١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ته‌نیا دوو كه‌س ڕزگاریان بوو.

به‌ وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی كوره‌ی جنووبی، ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ له‌ تایله‌نده‌وه‌ بۆ شاری موان له‌ كوره‌ی جنووبی به‌ڕێكه‌وتووه‌ و به‌هۆی له‌كاركه‌وتنی یه‌كێك له‌ ماتۆڕه‌كانی كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌. فڕۆكه‌كه‌ سه‌رجه‌م ١٧٥ موسافیر و شه‌ش خه‌ده‌مه‌ی بووه‌ و ته‌نیا دوو كه‌س ڕزگاریان بووه‌.