به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای سنفی خوێندكارانی ئێران، چه‌ند كه‌س له هاوڕێیانی “ئارمیتا پاویر” له زانكۆی مه‌ده‌نی ته‌ورێز، به بیانووی ئه‌وه‌یكه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئه‌و چالاكه خوێندكارییه‌دا بووه، له خوابگا ده‌ركراون.
له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه كه كارمه‌ندانی حه‌راسه‌تی زانكۆی مه‌ده‌نی ته‌ورێز له‌و ئیختیاراته‌ی كه له ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانیان وه‌رگرتووه، خوێندكارانێك كه له بزووتنه‌وه‌ی “ژن،ژیان،ئازادی” به‌شداریان كردووه، ده‌خه‌نه ژێر گوشار و پاره‌یان لێ وه‌رده‌گرن و ئازاریان ده‌ده‌ن. به‌پێی زانیارییه‌كان، تا ئێستا چه‌ند خوێندكار له مافی خوابگا بێبه‌ش كراون و ناچاربوون بگه‌رێنه‌وه شاره‌كانی خۆیان.