کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی كامران شێخه بۆ زیندانی مهاباد

گواستنه‌وه‌ی كامران شێخه بۆ زیندانی مهاباد 3

کامران شێخە بەندکراوی مەزهەبیی مه‌حكووم به ئێعدام، ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٢ی جۆزه‌ردان، له‌ زێندانی قزلحه‌ساره‌وه‌ بۆ زیندانی مهاباد ڕاگوێزرا‌.

“کامران شێخە” ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی گوڵانی ئەمساڵ، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای له‌سێدارەدانی بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوێزرابوو، به‌ڵام حوكمه‌كه‌ی جێبه‌جێ نه‌كرا و بۆ به‌ندی گشتی زیندانی قزلحه‌سار گه‌ڕێندرایه‌وه‌. گواستنەوەی “کامران شێخە” لەناکاو و بەبێ ئاگاداری ئەم بەندکراوە ئەنجام دراوە و ئەم کارەش، نیگەرانی جیددی لەسەر جێبەجێکرانی سزاکەی درووست كردووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ “خوسره‌و به‌شاره‌ت” و “ئه‌نوه‌ر خزری” هاودۆسیه‌كانی كامران، ڕۆژانی ١٢ و ٢٦ی گوڵان، پاش ١٥ ساڵ زیندان، له‌ سێداره‌ درابوون. پێشتر و لە پاییز و زستانی ساڵی ڕابردوو، سزای سێدارەی چوار بەندکراوی دیکەی ئه‌و په‌روه‌نده‌یه‌ بە ناوەکانی “داوود عەبدوڵڵاهی”،”فەرهاد سەلیمی”، “ئەیووب کەریمی” و “قاسم ئابەستە” لە زیندانی قزلحه‌سار جێبەجێ کرابوو.