ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی به‌فرانبار، به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی كرماشان به ناوی” ئه‌حمه‌د ئیمامی” به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكرانی سزای ئێعدام، ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی لاكانی ڕه‌شت كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئه‌حمه‌د ئیمامی” پێشتر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. گواستنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی به‌بێ ئاگاداری بنه‌ماڵه و له بێده‌نگی خه‌به‌ریدا ئه‌نجام دراوه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، ڕۆژی ڕابردوو سزای له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێك به ناوی “كه‌یوان(پاشناو نادیار)” به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كراوه.