ڕۆژی هه‌ینی ٣ی خاكه‌لێوه، “موته‌لب ئه‌حمه‌دیان” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی ڕه‌شه‌مه به مه‌به‌ستی نه‌شته‌رگه‌ری ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرابوو، به بێ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ زیندان.
“موته‌لب ئه‌حمه‌دیان” نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده، ئۆریكتیس و كێشه‌ی نۆخاعی هه‌یه و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له ده‌رمان بێبه‌ش كرابوو. كۆتاییه‌كانی ساڵی ١٤٠٢، پاش ئه‌وه‌ی باری ته‌ندرووستی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه تێك چووه، به مه‌به‌ستی نه‌شته‌رگه‌ری ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان كراوه به‌ڵام به فه‌رمانی به‌رپرسانی زیندانی ئێڤین، به بێ ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بكرێت گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ زیندان و ئێستا گیانی له مه‌ترسی جیددی دایه.