کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

کەناراوەکانی یۆنان، شوێنی تێپەڕاندنی سزاکانی ڕۆژئاوا بۆ سەر ڕووسیا

کەناراوەکانی یۆنان، شوێنی تێپەڕاندنی سزاکانی ڕۆژئاوا بۆ سەر ڕووسیا 1

 

بە ملیۆنان بەرمیل نەوتی خاو و سووتەمەنی ڕوسیا لە نێوان تانکەرەکاندا گواستراوەتەوە کە چەند كیلومترێك لە کەناراوەکانی یۆنان دوورە، ئەمەش یەکێکە لە زنجیرە چارەسەرەکانی بازرگانان بۆ دەربازبوون لە سزاکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ سەر مۆسکۆ.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە “کەنداوی لاکۆنیکۆس” لە کەناراوەکانی یۆنان، لانیکەم ٢٣ ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی ڕووسیا و بڕێکی زۆر لە سووتەمەنی پاڵاوتە لە تەنکەرێکەوە بۆ تانکەرێکی دیکە گواستراوەتەوە. دەسەڵاتدارانی یۆنان دەڵێن توانای دەستێوەردانیان سنووردارە، چونکە چالاکییەکە لە دەرەوەی ئاوە خاکییەکانی ئەو وڵاتە بە درێژایی ٦ كیلومتر ئەنجام دەدرێت.