بە پێی هەواڵی گەیشتوو ژمارەیەک لە کرێکارانی شه‌هره‌كی پیشەسازی ١، ٢ و ٣ی شاری سنە لە سەروبەندی ٢٦ی رێبەندان رۆژی کۆمەڵە سەردانی بنەماڵەی گیانبه‌ختكردووانی كۆمه‌ڵه و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران یان لەو شارە کرد کە لەگەڵ پێشوازی ئەو خانوادەانە بەرەوروو بوون. هەر ئەو کرێکارانە شیرینییان لە چەند کارگەیەکدا بە بۆنەی ساڵیادی ٢٦ی ڕێبه‌ندان،ڕۆژی ئاشکرابوونی كۆمه‌ڵه بڵا‌وكرده‌وه و سروودی ئینترناسیوناڵیان خوێنده‌وه.