كاناڵی شۆرای سنفی خوێندكارانی ئێران ڕۆژی هه‌ینی ٧ی ڕه‌زبه‌ر ڕایگه‌یاند: به‌لانیكه‌م ٢٧ خوێندكار له خوابگای زانكۆی زانیاری پزیشكی سه‌بزه‌وار به هۆكارێكی نادیار ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، نیشانه‌كانی ژاراویبوونی خوێندكاران پاش خواردنی شامی چوارشه‌ممه ده‌ركه‌وتووه و كاتێك خوێندكاران ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، به‌رپرسانی زانكۆ بایه‌خێكیان به خواسته‌كانین نه‌داوه. ڕۆژی هه‌ینی به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندرووستی خوێندكارانی ژاراویكراو، ٢٧ كه‌سیان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون و چی تر زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نووسیارن له‌به‌رده‌ستدا نییه.