ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی ڕێبه‌ندان، ئۆرژانسی ئه‌راك ڕایگه‌یاند: به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن، ٢٠ تووشبووی مادده هۆشبه‌ره‌كانی نێو كه‌مپێكی ئه‌و شاره ژاراوی بوون.
به پێی زانیارییه‌كان، یه‌ك كه‌س به‌هۆی خراپی دۆخی ته‌ندرووستی له نه‌خۆشخانه به‌سته‌ری كراوه و دۆخی ته‌ندرووستی ١٩ كه‌سی دیكه جێگیره و له ده‌رمانگا مه‌ره‌خه‌س كراون. جێگای ئاماژه‌یه كه چاودێری نه‌كردنی كه‌مپه‌كانی وازهێنان له مادده‌ی هۆشبه‌ر و ناستانداردبوونیان، هه‌ر ساڵه قوربانی لێ ئه‌كه‌وێته‌وه و ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی كه‌مترین بایه‌خ به ژیان و ته‌ندرووستی خه‌ڵك نادات.