به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی پۆلیس و ئه‌رته‌شی توركیا ڕێگری له گه‌یشتنی هاوكاریه مرۆڤیه‌كانی پارتی دیموكراتیكی گه‌لان (هه.ده.په) به‌ده‌ستی خه‌ڵكی لێقه‌وماوی باكووری كوردستان ده‌كه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی پۆلیس و ئه‌رته‌شی توركیا له‌شاره‌كانی سه‌مسوور و دیلۆك هێرشیان كردۆته سه‌ر ناوه‌ندی هاوئاهه‌نگی فریاگوزاری و بڵاوكردنه‌وه‌ی یارمه‌تیه مرۆڤیه‌كانی پارتی دیمۆكراتیكی گه‌لان و كه‌لووپه‌له‌كانیان به فه‌رمانی ئوستاندار زه‌وت كردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه ١٢ ڕۆژ له‌وه‌پێش بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز ناوچه كوردنشینه‌كانی توركیا و سووریه‌ی هه‌ژاند و نزیكه‌ی ٤٦ هه‌زار كه‌سی كرده قوربانی. به‌وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی ده‌وڵه‌تی توركیا به ئه‌نقه‌ست تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی به ته‌خیره‌وه ناردووه بۆ ناوچه كوردنشینه‌كان و هه‌ر به‌و هۆیه‌وه ڕێژه‌ی قوریانیان ڕۆژ له دوای ڕۆژ ده‌ڕواته سه‌ره‌وه و ئه‌و ڕۆژنامه‌وان و چالاكه مه‌ده‌نیانه‌ی سه‌باره‌ت به بومه‌له‌رزه هه‌واڵی ڕاستیان بڵاوكردبێت ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.