ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی مانگی خه‌رمانان، چالاكێكی بواری ژینگه به ناوی “كامران دووپلووره” كه له كاتی كۆڵبه‌ری دا هه‌ر دوو پای خۆی له‌ده‌ست داوه، له ناڕه‌زایه‌تی به كۆشتنی كۆڵبه‌ران و له ناوبردنی ژینگه، ڕێپێوانێكی له شاری مه‌ریوانه‌وه به‌ڕه‌و شاری تاران ده‌ست پێكرد.
ناوبراو له‌و باره‌وه ڕایگه‌یاند: “ڕێپێوانه‌كه‌ی له ناڕه‌زایه‌تی به “كۆشتنی كۆڵبه‌ران” ،” له ناوبردنی ژینگه و سرووشتی كوردستان”، هه‌روه‌ها “باروودۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كه‌م ئه‌ندامان” ده‌ست پێكردووه و بڕیار وایه كه ڕێگای مه‌ریوان بۆ تاران به درێژایی ٧٠٠ كیلۆمتر به ویلچر تا به‌رده‌م مه‌جلیسی ڕژیم ببڕێ و ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی هه‌زاران كه‌س بێت بۆ گه‌یشتن به خواسته‌كانیان.