سه‌دان كه‌س له دانیشتووانی شاری قه‌نده‌هاری ئه‌فغانستان، له ناڕه‌زایه‌تی به فه‌رمانی تالیبان بۆ چۆڵ كردنی ماڵه‌كانیان له گه‌ڕه‌كی “فه‌رقه كۆنه”ی ئه‌و شاره، له به‌رانبه‌ر فه‌رمانداری ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازییانی به‌شداربووی ئه‌و ڕێپێوانه كه زۆربه‌یان ژنانی ئه‌فغان بوون ڕایانگه‌یاندووه كه چه‌كدارانی تالیبان سێ هه‌زار بنه‌ماڵه‌ی گه‌ڕه‌كی “فه‌رقه كونه”ی ئه‌و شاره‌یان ناچار كردووه كه ماڵه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن. زۆربه‌ی ئه‌و ژنانه سه‌رپه‌ره‌ستی بنه‌ماڵه‌كانیانن و له‌و باره‌وه ده‌ڵێن: چه‌ندین ساڵ هه‌وڵیان داوه تا بتوانن سه‌رپه‌ناهێك بۆ بنه‌ماڵه‌كانیان دابین بكه‌ن و به هۆی ئه‌و بڕیاره هیچ شوێنێكیان بۆ نیشته‌جێ بوون نییه. شایانی باسه كه چه‌كدارانی تالیبان له‌و ڕێپێوانه كۆمه‌ڵێك له هه‌واڵنێر و ناڕازیانی به‌شداربوویان داوه‌ته به‌ر لێدان و ئه‌شكه‌نجه و ده‌ستبه‌سه‌ریان كردوون.