شه‌وی سێشه‌ممه ٤ی گوڵانی ١٤٠٣، خوێندكارانی زانكۆكانی نیۆیۆرك و كۆلۆمبیا له ئه‌مریكا دژبه حیمایه‌ته‌كانی ئه‌و وڵاته له ئیسڕائیل و ژینۆسایدی هه‌زاران فه‌له‌ستینی خۆپێشاندانیان كرد.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه، خوێندكارانی زانكۆی كۆلۆمبیا و چه‌ند زانكۆی دیكه‌ی ئه‌مریكا دژبه شه‌ڕ و كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه مانیان گرتووه و تا به ئه‌مڕۆ ١٥ خوێندكار له زانكۆ ده‌ركراون و زیاتر له سه‌د خوێندكاری دیكه‌ش له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. شه‌وی ڕابردوو سه‌دان خوێندكاری ناڕازی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه حیمایه‌ته‌كانی ئه‌مریكا له ئیسڕائیل و سه‌ركوتی خوێندكارانی ناڕازی خۆپێشاندانیان كرد. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ و ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی بوون.