کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕێپێوانی خانه‌نشینكراوانی فولاد له‌ چه‌ند شاری ئێران

ڕێپێوانی خانه‌نشینكراوانی فولاد له‌ چه‌ند شاری ئێران 3

خانه‌نشینكراوانی فولاد ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٧ی ڕه‌شه‌مه‌، له‌ چه‌ند شاری ئێران له‌ ئاست دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

خانه‌نشینكراوانی فولاد له‌ شاره‌كانی ئه‌هواز، ئیسفه‌هان، ئه‌راك و تاران به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م سندووقی خانه‌نشینی خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، هاوسانسازی حه‌قده‌ست، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی، گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ره‌به‌خۆیی به‌ سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی فولاد و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ  تێكه‌ڵكردنی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی بوون.