ڕۆژی شه‌ممه ٦ی مانگی گوڵان، ئێرانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به مه‌به‌ستی پشتیوانی له شۆڕشی “ژن،ژیان، ئازادی” و شه‌رمه‌زاركردنی جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی “گۆتنبێرگ، “كاسڵ” و “ویه‌ن” و دژ به به‌رپرسانی باڵای ڕژیم دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز له گۆتنبێرگ”ی سوید به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و وێنه‌ی قوربانیانی جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی، خوازیاری پشتیوانی كۆمه‌ڵگای جیهانی له شۆڕشی خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری بوون. هه‌روه‌ها له شاری “كاسل”ی ئاڵمان و “ویه‌ن”ی ئۆتریش ئێرانیانی ئازادیخواز ئێعدامی ده‌یان به‌ندكراویان له ئێران به توندی مه‌حكووم كرد و خوازیاری سزادانی به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تی و قه‌زایی كۆماری ئیسلامی بوون. به‌شداربووان هه‌روه‌ها داوایان له یه‌كێتی ئورووپا كرد سپای پاسداران وه‌كوو گرووپێكی تیرۆریستی بناسێنێت و سه‌فاره‌تخانه‌ی ڕژیم له‌و یه‌كێتیه دابخات.