ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌ڕێوچوونی ڕێوڕ‌سمی بەخاکسپاردنی تەرمی “بورهان کەرەمی” گیانبه‌ختكردووی ڕاپه‌ڕین و خۆڕاگری شه‌وی ڕابردووی شاری “كامیاران”.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕێوڕ‌سمی بەخاکسپاردنی تەرمی “بورهان کەرەمی”، بە بەشداریی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی شۆڕشگێڕی شاری “كامیاران” و لە گوندی چرۆسانە(زێدی لەدایکوونی) به‌وتنه‌وه‌ی دروشمی “دایە مەگری بۆ ڕۆڵە، شەرت بێت بستێنین تۆڵە” و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكی ئه‌و شاره دژبه كۆماری ئیسلامی بەڕێوەچوو.