ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی ڕشه‌مه‌ی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له ژنان و پیاوانی به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب له شاره‌كانی تاران و كه‌ره‌ج به بۆنه‌ی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن چالاكییان ئه‌نجام دا.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب له كه‌ره‌ج له مه‌راسیمێك دا ڕۆژی ٨ی مارسیان له هه‌موو ژنانی ئێران پیرۆزبایی كردووه و ڕایانگه‌یاندووه كه شۆڕشی ژینا ئیدامه‌ی خه‌باتی ژنان دژ به سه‌ركوت و جیاوازییه. له به‌رزایه‌كانی شیرپه‌لای تاران، چالاكانی ژن به‌نێریان هه‌ڵواسی و به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری یه‌كگرتوویی كۆمه‌ڵگا به‌رانبه‌ر به ژنكوژی، حیجابی ئیجباری، دژایه‌تی له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ران، پیاوسالاری، هه‌ژاری و فه‌قر، كۆنه‌په‌ره‌ستی مه‌زهه‌بی، منداڵ هاوسه‌ری و منداڵانی كار، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسیی بوون.