کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

ڕیفۆڕم خوازانی حکومەتی چرخی پێنجەمی ماشێنی حاکمیەتی ئیسلامی

download

  بەپێی ئەو  ڕاپۆرتانەی کە لە ڕاگەیەنەرەکاندا بڵاو بوونەتەوە هێندێک لە کەسایەتیە ئیسلاح خوازەکان لە جەلەسە و کۆبوونەوەی کاربەدەستانی سەرەوەی حکومەتدا، کۆمەڵێک ڕێکاریان بۆ کۆتایی هێنان بە ناڕيزایەتیە سەراسەریەکان پێشکەش کردوە.

  ئەوان ڕێزیان لە هەڵسوکەوتی هێزە ئەمنیەتیەکان گرتوە سەبارەت بە سەرکوت و بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ ناڕەزایەتیەکان لە کوردستان و لەبارەی گوشاری سەر هێزە نیزامیەکانیش نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە.”

  زیاتر لە دوو مانگ سەرکوت و جەنایەتی حکومەتی ئیسلامی بۆ تێکشکاندنی خۆڕاگری و خەباتی خەڵک چارەساز نەبووە. ئێستا حاکمیەتی ئیسلامی جارێکتر دەستەودامێنی سوپاپی ئیتمینان یان چەرخی پێنجەمی ماشێنی دەوڵەتی، واتە ئیسلاح خوازەکان بۆتەوە.

  ڕیفۆڕم خوازانی حکومەتی کە باڵی بەزیو و بەرغەزەبی حاکمیەتی ئیسلامین، دوو دەیە دەرفەتیان هەبوو تا دروشم و بەرنامە بێ ناوەرۆک و فریوکارانەکانیان بەکردەوە دەربێنن، بەڵام بە نیشاندانی ئەوپەڕی بێ لیاقەتی و بێ کیفایەتی لە خۆیان توشی شکستێکی ئابڕوبەرانە بوونەوە. سەرکردەکانیان زیندانی، خرانە حەسر، و یان خانەنشین کران و بەشێكیشیان هەروا لە گەندەڵی و سەرکوتدا بەشدارن.

  شۆڕشی نوێی خەڵکی ئێران لە درێژەی ڕەوتی خۆیدا دەمێکەیە سنوری گوفتمان و سیاسەتەکانی ئیسلاح خوازانی بەزاندوە و دروشمی ئیسلاح تەڵەب، ئوسول گەرا، ئیتر تەواوە ماجرا ی بە ڕوونی فۆرمۆلە کرد.

  ئیسلاح خوازانی دەرکراو لە دەسەڵات و پەڕاویز خراو لە لایەن خەڵکەوە ئیتر سەنگێکی سیاسی کاریگەر نین و ئەمەش بۆ هەرسێ لایەنی معادلەکە، واتە حکومەت، خەڵک و خودی ڕیفۆڕم خوازەکان بە ڕۆشنی دەرکەوتوە.

  بەڵامبۆچیدوومانگدوایسەرکوتوجەنایەت،خامنەییوهاوبەشەکانیدەستبەدامێنیئیسلاحتەڵەبەکانبوون،کاتێکدەزاننتائەوڕادەیەسووکوچروکولاوازبوون؟

  ڕاستیەکەی ئەوەیە کە حاکمیەت و دەزگای سەرکوت هەستیان بەوە کردوە کە توندوتیژی بە تەنیا وڵامدەرەوە نییە و دەبێ بە کۆمەڵێک مانۆڕی سیاسی، ڕیزی خەڵک توشی دووبەرەکی بکرێت و کاتێکی زیاتر بۆ هێزە سەرکوتگەرەکان و حەسانەوەیان فەراهەم بێت. دیداری موجتەبا خامنەیی لەگەڵ کچەکەی ڕەفسەنجانی، کۆبوونەوەی شمخانی و ئیژەیی لەگەڵ چەند کەس لە ڕیفۆڕم خوازەکان لەم ڕاستایەدا دەکرێ ڕوون بکرێتەوە.

  ڕێبەرانی گەندەڵ و ترسەنۆکی ئیسلاح خوازانی حکومەتی کە زۆربەیان لە ناوەندە ئیتلاعاتی و ئەمنیەتیەکاندان لە سەرکوت و کوشتاری ناڕازیان و زیندانیانی سیاسیدا خاوەنی مێژوویەکی پڕ لە شەرمەزارین. بۆ هەست کردن بە بێشەرمی ئەم تاقمە هەر ئەوەندە بەسە کە لە ئاست جەنایەتەکانی حکومەتی ئیسلامیدا خۆیان کوێر دەکەن و سەبارەت بە توندوتیژی نواندن و سەرکوت پیرۆزبایی ئاڕاستەی حکومەت دەکەن. ئەم دەڵاڵ و گەندەڵە سیاسیانە هیچ باسی قەتڵە حکومەتیەکان ناکەن، تەنانەت نیگەرانی جەنایەتکاران و بەکرێگیراوانی ڕژیمیشن.

  شۆڕش و ڕاپەڕینی خەڵک لەدژی کۆماری ئیسلامی لە کوردستان و لە زۆربەی شوێنەکانی ئێران لە ئارادایە. ناڕازیان و خەڵکی وەگیانهاتو بە هیچ شتێک کەمتر لە روخانی کۆماری ئیسلامی و بونیاد نانی نیزامێکی سیکۆلار کە تێیدا ئازادی، بەرابەری و مافەکانی مرۆڤ دابین و زەمانەت کرابێت ڕازی نابن.