ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی خه‌رمانانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كووره‌یه‌ك له كارخانه‌ی ماشین سازی له شاری ته‌وڕێز چه‌ند كرێكار به سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م ڕووداوه له كووره‌ی “ئێلقایی” كارخانه‌ی ماشین سازی ته‌ورێز ڕوویداوه و به‌و هۆیه‌وه سێ كرێكاری به‌شی به‌رهه‌مهێنان به‌سه‌ختی بریندار بوون و ڕاگوێزی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراون، شایانی باسه پسپۆڕانی ئه‌و كارخانه‌یه خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری ڕوودانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ن و هه‌تا ئێستا هیچ زانییاریه‌ك به‌ڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.