کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ڕووخاندنی دەکەی دەستفرۆشەکانی شاری مەریوان لەلایەن شارەوانی و هێزی ئینتزامی

ڕووخاندنی دەکەی دەستفرۆشەکانی شاری مەریوان لەلایەن شارەوانی و هێزی

کاتژمێر یەکی سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە، هێزە ئینتزامیەکانی شاری مەریوان بە هاوکاری شارەوانی ئەو شارە بەبێ ئەوەی هیچ شوێنێکی جێگرەوە بۆ دەستفرۆشانی مەیدانی ئیستادیۆمی ئەو شارە دیاری بکەن سەرجەم دەکەکانی ئەو دەستفرۆشانەیان بەتەواوەتی ڕووخاند.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕووخاندنی دەکەی دەستفرۆشانی ئەو مەیدانە لە حاڵێکدایه‌ کە بەشێکی زۆر لە دانیشتووانی ئەو شارە بەدەست بێکاری و هەژاریەوە دەناڵێنن و ئەوانەی کە لەو مەیدانە خەرێکی دەستفرۆشی بوون سه‌ر به‌ چینی هەژاری ئەو کۆمەڵەگەن و به‌هۆی بێکاریەوە پەنایان بردووه‌ته‌ ئه‌م كاره‌.