کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

ڕاگه‌یاندنی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ به‌ بۆنه‌ی گیانبه‌ختكردنی هاوڕێ سیامه‌ك شامی ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ و كومیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران

2018-04-16| ۱۳۹۷-۰۱-۲۷

به‌ داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ به‌ ئاگاداری ده‌گه‌یه‌نین كه‌ هاوڕێ سیامه‌ك شامی له‌ كادر به‌ پێشینه‌كانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و كۆمه‌ڵه‌، ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ و كومیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، یه‌كێك له‌ وه‌فادارترین كادره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ كه‌ له‌م دواییانه‌دا به‌مه‌به‌ستی مه‌ئموورییه‌تی ته‌شكیلاتی گه‌ڕابووه‌وه‌ بۆ كوردستان، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی خاكه‌لێوه‌ تووشی سه‌كته‌ی دڵ بوو و سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی، به‌داخه‌وه‌ گیانی به‌ختكرد.

هاوڕێ سیامه‌ك شامی كه‌ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ له‌ واحیده‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ له‌وانه‌، له‌ گوردانی شوان و ٢٢ی ورمێ و باقی بوراه‌كانی دیكه‌ی خه‌باتی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات چالاكی كردبوو، له‌ زومره‌ی كادره‌ سه‌میمی، سادق و تێكۆشه‌ره‌كانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و له‌ سیما خۆشناوه‌كانی ناو ڕیزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ و خه‌ڵك بوو. به‌ گیانبه‌ختكردنی هاوڕێ سیامه‌ك، حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و كۆمه‌ڵه‌ و ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزب، یه‌كێك له‌ وه‌فادارترین كادره‌كانی له‌ده‌ستدا. كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ وێڕای ده‌ربڕینی خه‌م و په‌ژاره‌ی خۆی به‌بۆنه‌ی گیانبه‌ختكردنی هاوڕێ سیامه‌ك شامی، سه‌رخۆشی له‌ هاوژینه‌ خه‌باتكار و ڕه‌زمه‌نده‌كه‌ی “حه‌یات ده‌وڵه‌تیاری” و له‌ ته‌نیا منداڵه‌كه‌ی “شوان” و هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌ی هاوڕێ سیامه‌ك، هاوڕێیان و دۆستانی ده‌كات.

كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ “ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران”

دووشه‌ممه‌ ٢٧ی خاكه‌لێوه‌ی ١٣٩٧ هه‌تاویی

بابەتی پەیوەندیدار

بەیاننامەی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بە بۆنەی ٢٥ی نوامبر، ڕۆژی جیهانی خەبات لەدژی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان

-

ڕاگەیاندنی نوێنەرایەتی کۆمەڵە لە دەرەوەی وڵات به بۆنەی ماڵئاوایی لە ژیانی هاوڕێ بەختیار ئەتابەک، ناسراو بە سەید بەختیار

-

هەڵسەنگاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-

هەڵسەنگاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی شۆڕشگێڕی کرێکارانی ئێران(ڕاهی کاریگەر)

-

هەڵسەنگاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-

هەڵسەنگاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران(ڕاهی کاریگەر) سەبارەت بە نوێترین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ناوچەکە

-