کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

ڕاگه‌یاندنی هاوبه‌شی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و ڕێكخراوی كرێكارانی شۆڕشگێڕ( ڕاهی كاریگه‌ر)

له‌ ڕاپه‌ڕینی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵك و مانگرتنی گشتی موعولیمان و خوێندكارانی زانكۆ پشتیوانی ده‌كه‌ین

ڕاپه‌ڕینی به‌هێزی ژنان و لاوانی ئێران له‌ ماوه‌ی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا و له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كوشتنی بێ به‌زه‌یانه‌ی كچێكیی لاوی كورد به‌ناویمه‌هسا ئه‌مینی، سه‌راسه‌ری بووه‌ته‌وه‌ و دروشمیژن، ژیان، ئازادیبووه‌ته‌ هێمای ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌. درێژه‌ی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ داخستنی شه‌قامه‌كان و به‌رگری له‌ ژیانێكی شه‌رافه‌تمه‌ندانه‌ به‌پێی یه‌كسانی ماف و له‌ وڵاتێكی ئازاد، سیكولار و دیموكراتیكدا كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رابه‌ری، ڕیفاه و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بونیاد نراوه‌ و به‌دووره‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی دینی‌، بووه‌ته‌ بابه‌تی ڕۆژه‌ڤ. ئه‌و شه‌پۆله‌ شۆڕشگێڕانه‌ له‌گه‌ڵ پشتیوانی ڕێكخراوه‌ سنفیه‌كانی موعه‌لیمان و خوێندكارانی زانكۆ به‌ره‌ورووبووه‌ته‌وه‌. مانگرتنی گشتی موعه‌لیمان و خوێندكارانی مه‌ده‌ره‌سه‌ و زانكۆ و به‌شداری نه‌كردنیان له‌ پۆله‌كانی خوێندن، هه‌ر ئه‌و جۆره‌ كه‌ شێوه‌كاری هه‌موو بزووتنه‌وه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان تا به‌ ئه‌مڕۆ بووه‌، ده‌رفه‌تی بۆ به‌رینتر بوونه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان ڕه‌خساندووه‌ و ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌ جه‌ماوه‌ریه‌.

ئێمه‌ وێڕای پشتیوانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی خۆمان له‌و ڕاپه‌ڕینه‌ شكۆداره‌ی ژنان و لاوانی ئێران، له‌درێژه‌ی شه‌پۆلی سه‌رهه‌ڵدانی جه‌ماوه‌ری له‌ مانگرتنی سه‌راسه‌ری موعه‌لیمان، خوێندكارانی مه‌د‌ره‌سه‌ و زانكۆكان، له‌ سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ین كه‌ هه‌وڵی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌كانی سنفی فه‌رهه‌نگیان و خوێندكاران له‌ زانكۆ جیاجیاكانی وڵات، ده‌توانێت ئه‌زموونێك بێت بۆ سه‌ندیكاكان و ڕێكخراوه‌كانی سه‌ربه‌خۆی كرێكاری تاكوو به‌پێی توێژینه‌وه‌ سه‌رتاییه‌كان، بۆ پشتیوانی له‌ بزووتنه‌وه‌ی سه‌راسه‌ری خه‌ڵكی ئێران ده‌ست به‌كار بن و به‌ په‌یوه‌ست بوون به‌و مانگرتنه‌ گشتیه‌وه‌‌، یارمه‌تیده‌ر بن بۆ په‌ره‌پێدان به‌ به‌هێزتربوونی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌.

ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕێكخراوی كرێكارانی شۆڕشگێڕی ئێران(ڕاهی كاریگه‌ر)، حیزبی كۆمۆنیستی ئێران

دووشه‌ممه‌ ٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠١ی هه‌تاوی به‌رامبه‌ر له‌گه‌ڵ ٢٦ی مانگی سێپتامبه‌ری ٢٠٢٢ی زاینی

بابەتی پەیوەندیدار

بانگەوازی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە بۆ مانگرتنی گشتی ١٦ی سەرماوەز ، ڕۆژی خوێندکار، لە هەموو کوردستان

-

  بەیانیەی حیزبی کومونیستی ئێران بۆ ڕێزگرتن لە ١٦ سەرماوەز رۆژی دانشجو

-

  ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە بۆ بانگەواز کردنی خەڵکی سەرتاسەری ئێران، بە بەشداری کردن لە مانگرتنێکی گشتی بۆ پشتیوانی لە خەڵکی کوردستان 

-

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە

-

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە

-

راگەیاندنی دەبیرخانەی كۆمیتەی ناوەندی كۆمەڵە سەبارەت بە مەحكووم كردنی هێرشی موشكی و پەهپادی بۆ سەر ناوەندی حیزبە سیاسیەكانی كوردستانی ئێران لە هەرێمی كوردستان

-